29ی ئاب سایتی timesdispatch ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئه‌و مه‌سیحییانه بڵاوكردۆته‌وه كه ئێراقیان به‌جێهێشتووه و ڕوویان له كوردستان كردووه...ڕاپۆرته‌كه له عه‌نكاوه‌وه ئاماده كراوه، كه وه‌ك سایته‌كه ده‌ڵێ شارۆچكه‌یه‌كی 40,000 كه‌سییه و ئه‌مڕۆ سێیه‌ك تا نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ن كه ناوچه‌كانی تری ئێراقیان به‌جێهێشتووه و ڕوویان له‌وێ كردووه...سایته‌كه ده‌ڵێ ئێستا ئاشوورییه‌كان ده‌یانه‌وێ له كوردستانی ئێراق هه‌م ده‌ستكه‌وتی سیاسی به‌ده‌ست بێنن و هه‌م داوای ئه‌و زه‌وییانه بكه‌ن كه به ئه‌سڵ هی ئاشوورییه‌كانن...
تایمس دیسپاچ ده‌ڵێ خه‌می گه‌وره له عه‌نكاوه بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی (پ.د.ك) و (ی.ن.ك)، به‌وه‌ی ووتوویانه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌وه نه‌كه‌ن هه‌لی كار و گه‌شه‌سه‌ندنی كاریان سنوورداره...
ئا: سه‌روه‌ر سالار چوچانی
|
+| نووسراوە لەلایەن
سەروەر چوچانی لە بەرواری
11 Sep 2009
|